دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تۆمەتبار کوردستان سلێمانی


Jan 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەدوو چالاکی جیادا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ژنێک لەبنکەی پۆلیسی زەڕایەن سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە موبایلەکەی لێ وونبووە و دەست کەسێک کەوتووە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبەتییەکانی لێدەکات، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت.

لەلایەکی ترەوەو دوای ئەوەی ژنێک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە موبایلەکەی ھاک کراوەو کەسێک ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبەتییەکانی لێدەکات، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیراوە بەسەر موبایلەکانداو لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار (ک، ح، ع) و (ب، ل، ح) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٢ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

کامەران کەریم