سەرکردەیەکی گۆڕان بۆ زایەڵەی لێکدایەوە؛ بۆ ئەبێ هەمیشە خەڵکی تر کێشەکانمان چارەسەربکەن

(0) / / گفتگو / زایەڵە نزار مەحمود گۆڕان کوردستان


Jan 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نزار مەحمود وتی: "دیارە ئەم هێزە سیاسیانە یەکەم خاوەنی هیچ ستراتیجێکی نەتەوەی و نیشتمانین و کاریان تەنها دەسەکوتی حیزی و کەسی و فراوانی کردنی دەستەڵاتیانەو ئەوەندەی بە دوای ڕق و تۆڵەو شکاندنو لەناوبردنی یەکەوه ن هەرگیز بیریان لە ئێستاو داهاتوی گەلەکەیان نەکردوەتەوە."
نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، ئەوتەی هەیە کێشە و ناکۆکیە کانی لایەنە سیاسیەکان کوردستان  یان لەلای وڵاتانی هەرێمایەتی یان لە لای کەسایەتیە جیهانیەکان  کۆتایان پێهێنراوە بۆ ماوەیەک وەک ڕێکەوتنی تاران ڕێکەوتنی ئەنکەرە ڕێکەوتنی واشنتۆن ڕێکەوتنی دبلن ڕێکەوتنی پاریس هتد. لەکاتێکا خۆت هاوڵاتی و هاوزمان و هاوڕێ و هەڤاڵی یەکترن شەڕ ئەگاتە لوتکەو ووڵاتێک یان کەسایەتیەکی سیاسی دێتە نێوان و بە چەند ئاماژەیەک کۆتای بەناکۆکیەکان دێنێت بەبێ ئەوەی هیچ ڕێزێکش بنوێنێ بەڵکو توڕەش ئەبێت فەرمانیش ئەکات لە کاتێکدا هەموو خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان داوای ئاشتەوای دەکەن بە پاڕانەوەو بەوپەڕی ڕێزەوە گۆییان لێ ناگیرێت بەمەرجێک گوێگرتن و بەتەنگەوە هاتنی داوا ی ناوخۆ بێ باج و بێ هیچ پشکێکە لەبەرژەوەندی کەسی و حیزبی تەنها لەپەرۆشیە بۆ دۆخەکە بەڵام بەدڵنیایەوە هەر ڕێکه وتنێک کەلە دەرەوەو لەسەر دەستی هەرلایەنێکی هەرێمی و ناوچەی و جیهانی بکرێت سەرەتا ئەبێ لەبەرژەوەندی خۆیانەو پاشان هی کورد  .
وتیشی،  بەڵام دیارە ئەم هێزە سیاسیانە یەکەم خاوەنی هیچ ستراتیجێکی نەتەوەی و نیشتمانین و کاریان تەنها دەسەکوتی حیزی و کەسی و فراوانی کردنی دەستەڵاتیانەو ئەوەندەی بە دوای ڕق و تۆڵەو شکاندنو لەناوبردنی یەکەوه ن هەرگیز بیریان لە ئێستاو داهاتوی گەلەکەیان نەکردوەتەوە، دووەم خۆیان و خەڵکی خۆیان بەکەم سەیر ئەکەن و هیچ متمانەیەکیان نە بەخۆیان و خەڵکەکەیان نیەو هەردەم چاو لەدەستی بێگانەن  .جا برینێک دوژمنە کان و بێگانەکان بۆ چارە سەربکەن ئەبێت هەر وەک حاڵی ئێستامان بێت.
کامەران کەریم