ڕۆژنامەنوسێک بۆ زایەڵە: بانکی ناوەندی ناتوانێت بەهای دۆلارجێگیر بکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بانکی ناوەندی عێراق ئابووری دۆلار دینار


Jan 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - چۆمان عوسمان لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بانکی ناوەندیی عێراق ناتوانێت بەهای دۆلارجێگیر بکات.

چۆمان عوسمان ڕۆژنامەنوس بەایەڵەی ڕاگەیاند، لەبەرچەند هۆکارێک بانکی ناوەندی ناتوانێت بەهای دۆلار جێگیر بکات بانکی ناوەندی خۆی هۆکار بوو بۆ بەرزبونەوەی دۆلاربۆ 146 هەزار دینار.چەندجارێکی بەڕێژەیەکی زۆر دۆلاری دەخستە بازاڕەکانەوە، ئاخیر جار سەروو 200 ملێۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە ونەیتوانی بەهای دۆلاربەرامبەر دیناری عێراقی  دابەزێنێت بۆیە نائومێد بوو وجارێکی دیکە ناوێرێت زیادی بکات چونکە کاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار نەبوو.

وتیشی، هۆکارێکی دیکە سەروو 80 کۆمپانیای سپیکردنەوەی  پارە لە عێرقدا هەن و مەترسییان زۆردروست کروەو لە ئایندەدا  زیاتریش دەبێت. ئەوکۆمپانیایانەی گرێبەستی کڕینی دۆلاریان هەیە زیاتر لە 300 ملێۆن دۆلار قازانجیان کردوەو پشکی کەسانی سیاسین.

کامەران کەریم