بێستون سابوراوایی  ناجێگیری بەهای دیناری عێراق بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لێکدایەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری کوردستان دۆلار دینار بێستون سابوراوایی


Jan 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بێستون سابوراوایی  ئابوریناس  بەزایەڵە ڕاگەیاند،  پێگەی میدڵ ئیست ئای بەریتانی راپۆرتێکی بنکۆڵکاری سەبارەت بە ناجێگیری بەهای دیناری عێراق بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا باسی لەوەکردووە، حکومەتەکەی سودانی رووبەڕووی قەیرانێکی قوڵ بووەتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا قەیرانەکە خراپتر بێت.
وتیشی،  لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەقاچاخبردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ و بابەتی دزی سەدە، کە تاڵانکردنی نزیکەی 2.5 ملیار دۆلاری عێراق بوو لەلایەن چەند کەسێکەوە، هۆکاری سەرەکین بۆ ناجێگیری بەهای دیناری عێراق بەرامبەر دۆلار.پێگەی میدڵ ئیست ئای، لە چەند سەرچاوەیەکی بانکی ناوەندییەوە بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی عێراق رووبەڕووی کەمی دراوی دینار بووەتەوە نەک دۆلار، چونکە پێشتر هەموو مانگێک بانکی فیدراڵی ئەمەریکا لە نیویۆرک 10 ملیار دۆلاری داهاتی نەوتی بە دۆلار بۆ عێراق دەنارد بانکی ناوەندی عێراقیش لەرێگەی بانکە بازرگانییەکانەوە دەیکرد بە دینار بۆ پێدانی موچەی هاووڵاتیان، بەڵام ئێستا ئەو دۆلارەی لە ئەمەریکاوە رووی لە کەمی کردووە ئەوەش بووەتە هۆی دراوی دینار لە بانکی ناوەندی عێراق روو لە کەمی بکات.
ئەوەشی خستەڕوو، راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە پێگەکەی راگەیاندووە، بانکی فیدراڵی ئەمەریکا ژمارەی سیریاڵی نوێی لەسەر ئەو دۆلارانە دانەوە کە بۆ عێراقی دەنێرێت، تاوەکو شوێنهەڵگرتنیان ئاسان بێت بۆ چ شوێنێک دەڕۆن.
کامەران کەریم