کۆچی دوایی پاسکیل سوارێک کە بە ماوەی 24 ساڵ لە کۆمادا بوو

(0) / / ورزش / زایەڵە پاسکیل سوار وەرزش ڕائۆل گارسیا ئاڵوارز


Jan 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ پاسکیل سوارێکی خەڵکی ئسپانیا کە بە ماوەی 24 ساڵ لە کۆمادا بوو کۆچی دوایی کرد.
ڕائۆل گارسیا ئاڵوارز لە تەمەنی 42 ساڵاندا و لە حاڵێکدا کە 24 ساڵ لە تەمەنی دەنێو کۆما تێپەڕی کۆچی دوایی کرد.
ڕائول لە تەمەنی 17 ساڵاندا لەگەڵ تیپی پاسکیل سواری پیشەیی venta magullo_B merlero بۆندی بەستبوو، ئەو کارەساتە دڵتەزێنە کاتێ ڕوویدا کە ڕائۆل لەگەڵ تیپەکەی لە نزیکەی شاخەکانی مادرید سەرقاڵی ڕاهێنان بوو کە لەپڕا بە خێرایی 50 مایل لەیەک کاتژمێردا لە شوێنی تایبەت بە ڕاهێنان و لە بەرزایی 5 مەترەوە کەوتە خوارێ و سەر و سینەی بە توندی بریندار بوو.
ئەو کاتە ڕائۆل بە هیلی کۆپتەر گوسترایەوە بۆ خەستەخانە و لەوێدا نەشتەرگەری لەسەر کرا بەڵام بێسوود بوو و ناوبراو بۆ هەمیشە چووە کۆماوە.
 ناوبراو ماوەی یەک ساڵ لە خەستەخانە بانەجا بوو پاشان گواسترایەوە بۆ ماڵ.
براکەی ڕائۆل دەڵێت: ئێمە تا دواچرکەسات لەگەڵ ڕائول بووین بەجێنەهێشتمان، ئەوەی دایکمان لەگەڵی کردی بێگومان کەس نەیدەکرد و بەدڵنیاییەوە ئوقرەیی و ئارامشی پێ دەبەخشی. پزیشکان قەت بیریان نەدەکردەوە ئەو هەموو ساڵە ڕائۆل هەناسە لێبدات، من لەو باوڕەدام کە بەهۆی دایکمانەوە ڕائول ئەو هەموو ساڵە زیندوو مایەوە لەبەر ئەوەی 24 کاتژمێری شەو و ڕۆژ خەریکی چاودێری و پارێزگاری لە ڕائول بوو.