سەرکەوتنی جۆکۆڤیچ بۆ قۆناخی یەک هەشتمی دوایینی گرەند ئسلمی ئۆستۆرالیا
/
ورزش
/
زایەڵە
وەرزش
تێنیس
گرەند ئسلم
نواک جۆکۆڤیچ
زایەڵە ـــ نواک جۆکۆڤیچ بە زەبر و زەنگی گەیشتە قۆناخی یەک هەشتمی دوایینی گرەند ئسلمی ئۆستۆرالیای ساڵی 2023.
نواک جۆکۆڤیچی تەبەرێستانی لە یاری خولی سێهەمی پێشبڕکێیەکاندا بە ئاکامی 7ــ 6، 9 ــ 7، 6 ــ 3، 6 ــ 4، بەڕێز (گریگۆر دیمیترۆف)ی ( پلەی 27ی ڕێنکینگی جیهان) خەڵکی وڵاتی بۆلغارستانی شکستدا.
ناوبراو بە هۆی کێشەی لەشەوە دووجار بانگی لە پزیشکەکەی کرد و یارمەتی لێ ویست.
ماوەی پێشبڕکێ نێوان جۆکۆڤیچ و گریگۆر دیمیتروفی 3 کاتژمێر و 7 خولەک درێژەی هەبوو.
جۆکۆڤیچ لە خولی دیکەی یارییەکەدا لەگەڵ ئەلێکس دۆمینۆ خەڵکی وڵاتی میوانداری پێشبڕکێیەکان و ( پلەی 22ی ڕێنینگی جیهان) یاری دەکات.
تێبينيێك بنێرە: