گلەیی حەسەن نەسروڵڵا لە دەسەڵاتدارانی سعوودیە هاوپێوەند بە گواستنەوەی رۆناڵدۆ

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕۆناڵدۆ حەسەن نەسروڵڵا سەعوودی وەرزش تۆپی پێ


Jan 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان داوا لە دەسەڵاتدارانی سعوودیە دەکات، لە بڕی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هاوکاری وڵاتەکەیان بکەن.

سەرکردە لوبنانیەکە لە وتارێکی کە کەناڵی ئەلمەنار پەخشی کردووە گلەیی لە دەسەڵاتدارانی سعوودیە دەکات و دەڵێت “ لە کاتێکدا وڵاتەکەمان پێویستی بە هاوکاری وڵاتە موسڵمانەکان هەیە، کەچی سعوودیەکان ملیارەها پارە خەرج دەکەن، لە پێناو گواستنەوەی یاریزانێکی تۆپی پێ، ئەوان باشتروایە ئەو پارەیە وەکو هاوکاری بۆ خەڵکی وڵاتەکانی دیکە خەرج بکەن “.

ئەم قسانەی حەسەن نەسروڵڵا لە کاتێکدایە، بەرپرسانی یانەی نەسڕی سعوودی ماوەیەک لەمەوبەر رۆناڵدۆیان گواستنەوە ریزەکانی و بۆ هەر وەرزێکیش 200 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش کردووە.