ڕانیە یاری لوتکەی بردەوە و ڕواندزیش یەکسان بوو

(0) / / ورزش / زایەڵە یاری ڕانیە ڕواندز


Jan 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە گەڕی دەیەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، یانەی خاک هاتە ڕیزبەندی دووەم و هەولێر و سلێمانیش تووشی شکست هاتن.
یانەی پیشەسازی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3_2 گۆڵ لە یانەی زانکۆی جیهانی بردەوە، پیشەسازی بە 12 خاڵ لە پلەی یازدەم دێت و زانکۆی جیهانیش بە 14 خاڵ لە پلەی هەژدەم و کۆتایی دێت، یانەی خانەقین لە نێو یاریگای خۆی تووشی شکستێکی گەورە هات و بە ئەنجامی 3_1 گۆڵ بە یانەی بازیان دۆڕا، خانەقین بە 8 خاڵ لە پلەی پازدەمە و بازیانیش بە 16 خاڵ لە پلەی چوارەمە.
یاری لووتکەی ئەم گەڕە لە نێوان هەر دوو یانەی ڕانیە و سلێمانی بوو، ڕانیە بە سوود وەرگرتن لە یاریگا و هاندەرانی توانی بە ئەنجامی 2_0 گۆڵ یاریەکە بباتەوە، سلێمانی لە پلەی یەکەمە بە 18 خاڵ و ڕانیە بە 14 خاڵ هاتە پلەی پێنجەم، لە یاریەکی تردا یانەی ڕواندز لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1_1 گۆڵ یەکسان بوو لەگەڵ یانەی بروسک، هەر دوو یانە ڕاهێنەری تازە ئەرکەکە یان وەرگرتبوو، فازڵ عەباس لە یانەی ڕواندز و کەیفی عەلی لە یانەی بروسک، ڕواندز بە 5 خاڵ لە پلەی حەڤدەمە و بروسکیش بە 10 خاڵ لە پلەی چواردەم دێت.
یانەی خاک بە 18 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی سلێمانی پێشەنگ هاتە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکە دوای سەرکەوتنی بە سەر یانەی هەڵۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2_0 گۆڵ، یانەی هەڵۆ بە بە 12 خاڵ لە پلەی یازدەمە، یانەی هەولێر نەیتوانی سوود لە شکستی سلێمانی وەربگرێت و لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2_2 گۆڵ لەگەڵ یانەی ڕزگاری یەکسان بوو، هەولێر 18 خاڵی هەیە لە پلەی سێیەمە و یانەی ڕزگاریش بە 12 خاڵ پلەی نۆیەمی گرتووە.
له شاری دهۆک هەر دوو یانەی سێمێل و شۆڕجه 2_2 یەکسان بوون، سێمێل لە پلەی سێزدەمە بە 11 خاڵ و یانەی شۆڕجە بە 12 خاڵ لە پلەی هەشتەمە، یانەی بابان لە شاری سلێمانی گۆڵبارانی یانەی برادۆستی شاری کەرکوکی کردوو یاریەکەی بە ئەنجامی 5_0 بردەوە، بابان تا دێت خۆی لە ڕیزبەندی پێشەوە نزیک دەکاتەوە و ئێستا بە 13 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە، یانەی برادۆست 7 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی شانزەم دێت.
بە هۆی کشانەوەی یانەی گاڕە لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دوو یانە لەم هەفتەیە چاوەڕوان بوون، ئەوانیش هەر دوویانەی قەڵادزێ و کۆیە بوون کە قەڵادزێ 13 خاڵی هەیە لە پلەی حەفتەمە و کۆیەش بە 12 خاڵ پلەی دەیەمی ڕیزبەندی یانەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستانی گرتووە.