دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردن لە سلێمانی

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی تاوان دزی


Jan 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی باندێکی ( ٧ ) کەسی دزیکردن دەستگیردەکات و ئۆتۆمبێلێکی دزراو دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١/١٥ لەناوشاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( تۆیۆتا هایلوکس ) دەدزرێت ، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکرێتەوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وورد دەکرێت بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی ڕووداوەکە و تاوانباران دەستنیشان دەکرێن .هێزەکانمان بەفەرمانی دادوەر لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١/٢١ لە ناو شاری سلێمانی و قەزای سەیدسادق توانیان سەرجەم ئەندامانی باندەکە کە پێکهاتبوون لە ( ٧ ) کەس دستگیرکران بە ناوەکانی
(ش ، م ، ح ) ، ( م ، ع ، م ) ، ( د ، ع ، م ) ، ( پ ، ر ، ع )
(ك ، ر ، ع ) ، ( ك ، ئ ، م ) ، ( ر ، ه ، س)
لەکاتی ئەنجامدانی دزیەکە  جل و بەرگی سەربازی و پلەی ئەفسەری و چەکیان بەکارهێنابوو .
باندەکە پێشینەی چەند تاوانێکی تری دزیان هەبووە ،جگە لە دزینی ئۆتۆمبێلەکە هەستاون بە گۆڕینی
تابلۆ و شێوەی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە و شاردنەوەی لە گەراجێکدا .
پاش دەستگیرکردنیان و دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلەکە،سەرجەم ئەندامانی باندەکە ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە و
پاش کۆتایی هاتنی ڕێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکەی .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سەرەڕای ئەرک و فەرمانەکانی پەیوەست بە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی ، داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بونی ڕووداوی دزینی ( ئۆتۆمبێلەکانیان )دا بەزوترین کات
پەیوەندی بکەن بە ژمارە { ١٠٦ } هێڵی گەرمی ئاسایش .
لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکەین کە هەمیشە هاوکارمان بوون لە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی .
کامەران کەریم