هونەرمەند غەفور عەبدوڵا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا
(0) /
زایەڵە - ناوەندی بەرهەمهێنانی هونەری زەنێ رایگەیاند، دوێنێ شەو 23/1/2023 هونەرمەندی گەورەی بواری نواندن غەفور عەبدوڵا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەی ناوەندی هونەری زەنێدا هاتووە، "هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باشت بۆ ئەخوازین، ئومێد دەکەین بە زووترین کات بگەڕێیتەوە ناومان، چونکە تۆ یەکێکی لە کارمەندە دڵسۆزەکانی بەرهەم هێنانی کاری دراماکانمان و ناوەندی هونەری زەنێ.
غەفور عەبدوڵا ڕەحیم لە ساڵی 1957 لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی لەدایکبووە، لە منداڵیەوە خولیای نواندن بووە و دەستپێکی کاروانی هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1972 کە لە کاری "دوو لاوی سەرلێشێواو"دا بەشداری کردووە.
غەفور عەبدوڵا تا ئێستا دەیان کاری هونەری لەبواری شانۆ و دراما و فیلمدا کردووە و لەو بوارەدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: