ناوەڕۆكی گرێبەستی مۆدرێچ و نەسری سعوودی ئاشكرا دەكات

(0) / / ورزش / زایەڵە نەسر سەعوودی عەرەبستان مۆدرێچ تۆپی پێ


Jan 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەگەڵ سەردانەكەی هەفتەی ڕابردووی ڕیال مەدرید بۆ ڕیازی پایتەختی سعوودیە بۆ ئەنجامدانی یارییەكانی سوپەری ئیسپانیا كە بارسێلۆنا دەستەبەری كرد، هەواڵی رۆیشتنی مۆدریچ بۆ یانە سعوودییەكە بەشێوەیەكی بەرچاو لە میدیاكان بڵاوبووەتەوە.

ڕۆژنامەی مەیدان ئەلریازی سعوودی لم بارەیەوە ئاماژەی كردوە كە ڕێكەوتن لە نێوان یانەی نەسری سعوودی و لۆكا مۆدریچ هەیە و یاریزانەكە بەڵێنی داوە لەگەڵ كۆتایی گرێبەستەكەی ئەم هاوینە گرێبەست تازە نەكاتەوە و بە بەرامبەر مووچەیەكی ساڵانەی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ دوو وەرز پەیوەندی بە یانەی نەسر بكات و جارێكی دیكە شان بەشانی كریستیانۆ رۆنالدۆ یاری بكاتەوە، بەپێی هەواڵەكە كریستیانۆ و بەرپرسانی نەسر قسەیان لەگەڵ یاریزانە كڕواتییەكە كردوە و ئەویش وەڵامەكانی ئەرێنی بوون.

جێی ئاماژەیە لە ئێستادا لە ریال مەدرید سەبارەت بە مانەوەی مۆدریچ بۆ وەرزێكی دیكە گەشبین نین و هەست دەكەن ئەم هاوینە مۆدریچ پەیوەندی بە نەسری سعوودی دەكات، لەبەر ئەوەی دەیەوێت بە باشی داهاتووی خۆی لە ڕووی دارایی زامن بكات.