ڕزگارکردنی 9 شاخەوانی ون بوو لە ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوان چیا ونبوو وەرزش


Jan 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بەرپرسی گشتی هەیڤی سووری پارێزگای کرمان هەواڵی ڕزگار کردنی 9 شاخەوانی ون بوو لە شاخەکانی شاری بابەک داوە.
بەڕێز ڕەزا فەلاح ڕایگەیاند 9 شاخەوان کەوا لە بەرزاییەکانی شاخەکانی شاری بابەکدا نوقم بووبوون بە پێی هەوڵ و تێکۆشانی بێوچانی کۆڕی فریاکاران، ڕزگار کران.
ناوبراو وتیشی ئەو شاخەوانانە لە شاخی (مدوار) تووشی کێشە بوون و ڕێگایان لێ ون بووبوو بەڵام بە هۆی ناردنی دوو تیپی فریاکەوتن و هەروەها تیپی فریاکەوتنی هەیڤی سوور بۆ ناوچەکە، بەیانێ ئەمڕۆ دۆزراونەتەوە و گوستراونەتەوە بۆ شوێنێکی لەبار و پارێزراو.