کەوتنەخوارەوەی سەهۆڵپێوێک لە بەرزاییەکانی ڕێگای چالووس ـــ کەرەج

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش سەهۆڵ شاخ شاخەوان


Jan 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  بەرپرسی فەرمانداری شاری کەرەج ڕایگەیاند کار و ڕەوتی فریاکەوتن و ڕزگارکردنی وەرزشوانێکی سەهۆڵپێو لە بەرزاییەکانی جادە کەرەج ـــ چالووس بەڕێوەچوو.
کوورش جەعفەری بەرپرسی فەرمانداری کەرەج لە لێدوانێکی  هەواڵنێری ڕایگەیاند پاش ڕاپۆرتی کەوتنەخوارەوەی وەرزشوانێکی سەهوڵپێو لە بەرزایی 15 مەتری تاڤگەی(خور)ی جادە کەرەج ـــ چالووس تیپی لێژنەی شاخەوانەی خێرا ڕەوانەی شوێنی کارەساتەکە کران و پاش تێپەڕبوونی 4 کاتژمێر لە کار و ڕەوتی فریاکەوتن، ورزشوانەکە ڕزگار کرا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە وەرزشوانەکە تا ڕادەیەک تووشی زیان بووە و تەوێڵ و ئێسقانی مەچەکی شکاوە بەڵام بەم زوویانە چاک دەبێتەوە و ئێستاکە گواستراوەتەوە بۆ خەستەخانە.