د. جەمال کۆچەر: هەتا عێراق پابەند نەبێت بە سیستمی سویفت مەحاڵە دۆلار بگەڕێتەوە نرخی پێشتر
(0) /
زایەڵە - د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،ئه‌م بابه‌ته چوار ڕه‌هه‌ندی هه‌یه ده‌بێت حکومه‌تی سودانی له‌هه‌ر چوار لایه‌وه ئیش بکات هه‌تا بتوانێت له‌م قه‌یرانه ده‌ربچێت.
وتیشی، یه‌که‌م،ئه‌وه‌یه که سیستمێکی دارایی جیهانی هه‌یه ده‌بێت جێبه‌جێی بکات (سویفت) (منصه‌ی ئه‌لکترۆنی)، ده‌بێت ئه‌وه جێبه‌جێ بکات ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌کات 90% کێشه‌کان وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وە. سویفت ئه‌وه‌یه هه‌ر ده‌وڵه‌تێک مامه‌ڵه به دۆلار بکات یان به یۆرۆ بکات به‌تایبه‌تی به دۆلار ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک یان دانوستاندنێک به‌و پارانه ده‌بێت بزانن له‌کوێ هاتووه و بۆ کوێ ده‌چێت و بۆ چییه و به‌رامبه‌ر چییه؟ ئه‌مه ڕه‌هه‌ندی یه‌که‌مه ده‌بێت حکومه‌تی عێراقی پابه‌ند بێت به‌م بابه‌ته 1-1-2023 کاتی ده‌ستپێکردنه بۆ پابه‌ندبوون نه‌ک بۆ ئاگاداربوون چونکه پێش دووساڵ ئاگادارکراون و ڕاهێنانی به کارمه‌ندانی بانکه‌کان کردووه که له 1-1-2023 به‌م سیته‌مه ئیش ده‌که‌ن.ڕه‌هه‌ندی دووهەم، ئه‌وه‌یه ته‌ریب- قاچاخچێتی دۆلاری کاش بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ڕۆژانه 50-75 ملیۆن دۆلار به‌قاچاخ ده‌برێت بۆ وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا و یه‌مه‌ن.
باسی لەوەشکرد،ڕه‌هه‌ندی سێهەم،بابه‌تی ڕاوه‌ستاندنی هه‌موو حه‌واڵاتی ده‌ره‌وه بێجگه له حه‌واڵاتی فه‌رمی نه‌بێت. یه‌کێک له قسه‌کانی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی ئه‌وه بوو وتی ئێمه دۆلارمان زۆره، به‌ڵام ئێستا بانکه‌کانی به‌شدار له مه‌زادی دراو نایه‌ن دۆلار ببه‌ن چونکه هه‌موویان ئاراسته‌کراوی هه‌ندی حزبی گه‌نده‌ڵن له‌بنه‌ڕه‌تدا دانراون بۆ سپیکردنه‌وه‌ی پاره و گه‌نده‌ڵی نه‌ک بۆ ئیشێکی پرۆفیشناڵی بانکی ئیتر ئێستا هه‌موویان بایکۆتیان کردووه و که‌س نایه‌ت پاره ببات.ڕه‌هه‌ندی چواره‌می، ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه ئه‌ڵقه‌یه‌کی ونبوو هه‌یه له‌ناو بازرگان که حه‌واڵات بۆ ئه‌وان له نێوان حکومه‌تدا واته هه‌موو ئیشی پێش ئێستا نایاسایی و گه‌نده‌ڵی و ته‌زویر هه‌بووه ئه‌وه بوو هه‌ندێک له بانکه‌کان له‌جیاتی بازرگان ئه‌وان پسووڵه‌یان پێشکه‌ش ده‌کرد ئێتر ڕۆڵی بازرگانیان ده‌بینی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: