گۆشتی هندی و بێ مۆری فرۆشتووە؛ گۆشتفرۆشی شازاد داخرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە لادان سلێمانی تەندروستی کوردستان گۆشتی هندی شازاد


Jan 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و گوێنەدان بە تەندروستی هاوڵاتیان، لیژنە هاوبەشەکان گۆشتفرۆشی شازادی لە گەڕکی ڕاپەڕین داخست و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگرێتەبەر.
رێکان جەمال_ سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  زانیاریمان پێگەیشت کە لەو گۆشتفرۆشەدا گۆشتی هندی بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت، دوای بەدواداچونمان بڕێک گۆشتی هندیمان لە دووکانەکەدا گرت کە ئامادەکرابوو بۆ قیمە.
وتیشی، لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی یەکی سلێمانی پشکنین بۆ ماڵی خاوەنی گۆشتفرۆشەکە کراو دەست بەسەر نزیکەی (٤٠) کیلۆگرام گۆشتی بێ مۆر لەماڵەکەدا گیرا.
لەسەر بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە داخراو تەواوی رێکارە یاساییەکانی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.
هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی هەبونی گومان لە شوێنکارێک یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، هپەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم