ئێران هێرشی چەکداریی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران ئیدانە دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە تاران ئێران ئازەربایجان باڵیۆزخانە


Jan 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی چەکداریی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران ئیدانە دەکات.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش هێرشی چەکداریی بۆ سەر بەشی چوونەناوەی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران کە کوژراوێکی لێکەوتەوە، ئەم کارەی بە توندی ئیدانە کرد.
کەنعانی وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەم کارمەندەی باڵیۆزخانە و گەلی ئازەربایجان، ڕایگەیاند: هێزەکانی پۆلیس و ئەمنی، دەسبەجێ هێرشبەرەکەیان دەستبەسەر کردووە و لە ئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
وتیشی: بە فەرمانی تایبەتی بەرپرسانی سیاسی و ئەمنیی وڵات، بابەتەکە بە ئەولەویەت و هەستیارییەکی تایبەت لەژێر لێکۆڵینەوەدایە بۆ ئەوەی ئامانجی هێرشەکە ئاشکرا ببێت.
ڕاشیگەیاند؛ ئەنجامە بەراییەکانی لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە هاندەر و ئەنگێزەی کەسی هۆکاری ئەم ڕووداوە بووە.
داواشی لە میدیاکان و میدیاکاران کرد زانیاریی لە ناوەند و بەرپرسانی فەرمی وەربگرن و هەستیار بن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی چەکداری کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان و کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، کاتژمێر (٧:٠٠) بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری تاران هێرشی چەكداری كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی هێرشەکەوە سەرۆکی تیمی پاسەوانانی باڵیۆزخانەکە کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، هێرشبەرەکەش دەستگیرکراوە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکردووە.