پیاوی ساڵی تۆپی پێ نەرویژ، ئێرلینگ هالند

(0) / / ورزش / زایەڵە تۆپی پێ نەروێژ


Jan 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بە پێی ڕاگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێ وڵاتی نەرویژ، ئێرلینگ هالند وەکوو پیاوی ساڵی تۆپی پێ ئەو وڵاتە ناسرا.
ئەستێرەی مەنچێستێر سیتی بۆ سێهەمین ساڵی بەردەوامە کەوا ئەو نازناوە لەخۆ دەگرێت. ناوبراو پێشتر لە ساڵەکانی 2020 و 2021دا ئەو ناسناوەی بە دەستهێنابوو و ئێستاکەش وەکوو باشترین یاریزانی تۆپی پێ وڵاتی نەرویژ لەساڵی 2022دا هەڵبژێردراوە.
هالند کە تەنیا 22 ساڵ تەمەنیەتی هاوینی ڕابردوو لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند جوێ بوویەوە و هەمان کاتیش لەگەڵ یانەی مەنچێستێر سیتی وێککەوتن.
ناوبراو لەم وەرزەدا سەرجەم لە 26یاریدا بەشداری کرد و 31 گوڵیشی بە سوودی مەنچێستر تۆمار کردووە.
هالند تاکوو ئێستاش بۆ تیپی نەتەوەیی نەرویژ 23 یاری ئەنجامداوە کە بە سوودی نەرویژ سەرجەم 21 گوڵی تۆمار کردووە.