پێشبڕکێیەکانی ئازادی کاراتێ پاریس و بەشداری نوێنەرانی ئێرانی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش پاریس کاراتێ


Jan 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ نوێنەرانی کاراتێ ئێران، لە پێشبڕکێیەکانی ئازادی کاراتێ شاری پاریس سەرکەفتن و یەک نیشانێ زێو و یەک نیشانی بڕۆنزیان دەستکەوت.
بەگوێرەی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی کاراتێ، پێشبڕکێیەکانی ئازادی کاراتێ پاریس ڕۆژی هەینی 30ی مانگی بەفرانبار دەستی پێکرد و ڕۆژی دووشەمە واتا دووهەمی مانگی ڕێبەندان کۆتایی پێهات.
لەم پێشبڕکێیانەدا بەڕێزان مێهدی خودابەخشی مەداڵی زێو و سالح ئابازەری مەداڵی بوڕۆنزی بەدەستهێنا.
مێهدی خودا بەخشی لە فیناڵی کێشی 84ــ بە ئاکامی 1ـ 6 یارییەکەی لە سایباک عەبدولسەلەم خەڵکی فەڕنسە دۆڕا و مەداڵی زێوی بەدەستهێنا.
بەڕێز سالح ئابازەری یەکێکی دیکە لە کاراتێ کارەکانی وڵاتی ئێران لە کێشی +84 و لە دیداری ڕیزبەندی هەمبەر بە بۆکتان تێریکاس خەڵکی تەبەرێستان بە ئاکامی 1ــ 6 سەرکەفت و یارییەکەی بردەوە و مەداڵی بوڕۆنزی بەدەستهێنا.