لیونێل مێسی ئەدی نایەوێت لەگەڵ پاری سێن ژێرمەن بمێنێتەوە
(0) /
زایەڵە ـــ جێراد ڕوومڕۆ هەواڵنێری بەناوبانگ ڕایگەیاندووە بەپێچەوانەی ماوەیەک لەمەوپێش، ئێستاکە لیۆنێل مێسی نایەوێت درێژە بداتە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پاری سێن ژێرمەن.
پەیوەندی نالەبار لەگەڵ هەوادارەکان، نەبوونی ئارامش و ئوقرەیی و لەمانە گرینگترن سوپاس نەکردن و پێنەزانینی یانەی فەڕنسە پاش پاڵەوانێتی مێسی لە جامی جیهانیدا، سەرجەم بوون بە هۆکاری ئەوەی کە ئەو هەسارە ئەرجەنتینیە ئەو بڕیارە بدات.
چەندین یانەی عەرەبی پێشنیاری گران و بەنرخیان بۆ ناوبراو هەیە بەڵام ئەوەی گرینگ بێ بۆ مێسی یاریکردنە لە بانترین ئاستدا.
یەکێک لەوانە بارسێلۆنا، کە ئەگەر مێسی بیەوێت بێگومان ئەوەی پێویست بێ دەیکات بۆ گەڕانەوەی ئەفسانەی ئەرجەنتینی.
تێبينيێك بنێرە: