بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر لە شاری خۆی روویدا؛ ٣ کوژراو و ٦٥٥ بریندار

(0) / / ایران / زایەڵە خۆی بوومەلەرزە ئێران ڕیختەر


Jan 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە شاری خۆی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر روویدا و دوایین ئامارە فەرمییەکان باس کە ٣ کوژراو و ٦٥٥ بریندار دەکەن.

 کاژێر 21:14 خولەکی شەممە 28ی کانوونی دووەمی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر شاری خۆی هەژاند.

 بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 6.49 کیلۆمەتر روویداوە.

رۆژی 18ی کانوونی دووەمی 2023، بوومەلەرزەیەک شاری خۆی هەژاندبوو.

 حەمید مەحبوبی، سەرۆکی رێکخراوی مانگی سووری پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاندبوو، لە پێنج گوندی شاری خۆی، 20 خانوو رووخاون و 120 کەس برینداربوون.