لەدەستدانی یەکەمین جامی نەسری سعوودیە سەرەڕای هەبوونی کریستیانۆوە

(0) / / ورزش / زایەڵە نەسر تۆپی پێ


Jan 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسری سعوودیە لە پێشبڕکێیەکانی سووپێرکاپی عەرەبستان وەلاوە نران.
تیپی نەسر و ئەلتەحاد لە قۆناخی نیوە دوایینی سووپێر کاپی عەرەبستان لەگەڵ یەکتر پێشبڕکێیان دا و بە ئاکامی 3 - 1 بە سوودی ئەلتەحاد یارییەکە کۆتایی پێهات. لەم یارییەدا ڕۆناڵدۆ بە بەستنی بازووبەنی کاپیتنی بە باڵیەوە یاری دەکرد.
لە یارییەکی دیکەی سووپێرکاپ تیپی ئەلهێلال و هەمبەر بە ئەلفیحا یاریەکەی دۆڕا و ڕێپێنەدرا بۆ گەیشتن بە فیناڵ.
ڕۆناڵدۆ تاکوو ئێستا بۆ عەرەبستان دوو یاری ئەنجام داوە یەکێکیان یاری لیگ و ئەویتریان سووپێرکاپ کە بۆ هیچکام لەو یارییانە نە گوڵ و نە پاسی گوڵیشی تۆمار نەکردوون.