
نوسینگەی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی لە هەردوو فرۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر دەکرێتەوە
(0) /
زایەڵە - نوسینگەی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی لە هەردوو فرۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر دەکرێتەوە.
د، بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوای داواکاریمان بۆ پێدانی دۆلار بۆ گەشتیاران لەفرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هاوشێوەی تەواوی فرۆکـەخانەکانی عێراق، کەمێک بەر لەئێستا لە بانکی ناوەندیەوە ئاگەدارکراینەوە کەبانکیTBIیان ڕاسپاردووە کە نوسینگەی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی لە هەردوو فرۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر بکەنەوە.
وتیشی، بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان تاوەکـو دۆلار بەنرخی فەرمی بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکانی خۆراک و دەرمان یش دابین دەکـەین.پێداویستیەکانی گەشتیار:
پاسپۆرت و ڤیزا و بۆڕدینگ بۆ هەر گەشتیارێک ٥هەزار دۆلار دەدرێت بە نرخی فەرمی 1470 .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: