تێکەڵای دەسپێکەرانی دیداری ئەستێرەکانی NBA دەرکەوت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەمریکا ئەستێرەکان


Jan 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ نێوی یاریزانانی دەسپێکەری دیداری ئەستێرەکانی لیگی سەندیکای نەتەوەیی باڵەی ئەمریکا دەرکەوت.

دیداری ئەستێرەکانی لیگی سەندیکای نەتەوەیی باڵەی ئەمریکا(NBA ALL Staar) ساڵی 2023، ڕۆژی یەکشەممە 30ی مانگی ڕێبەندان لە هۆڵی (ڤیووینت) سالت لیک سیتی بەڕێوە دەچێت.

تیکەڵای تیپی دەسپێکەری یاری ئەستێرەکان بە پێێ هەڵبژاردنی کەپیتانەکانی هەر دوو تیپەکە دیاری کرا:

کۆڕی ڕۆژهەڵات:

یانیس ئانتتوکمپۆ(کەپیتان)، کوین دورنت، کایری ئێرڤینگ، جەیسۆن تیتۆم و داناوان میچێل

کۆڕی ڕۆژئاوا:

لێبران جیمز(کەپیتان)، ئستیفن کری، لوکادانچیچ، نیکولایوکیچ و زایان ڤیڵیامسۆن.

لێبران جیمز و کەریم عەبدولجەبار، وەکوو تەنیا یاریزانانی مێژووی NBA ناویان لێ دەبرێت کەوا 19 جار لە یاری هەسارەکانی لیگدا بوونیان هەبووە.