سەهۆڵپێوانی ئێرانی لە جامی جیهانیدا بەردەوام ئەدرەوشێنەوە
(0) /
زایەڵە ـــ لە سێهەمین قۆناخی جامی جیهانی سەهوڵپێوی کە بە میوانداری سویس بەڕێوەچوو، نوێنەرانی وڵاتی ئێران بەردەوام ناو و نیشانی بەنرخ بەدەست دەهێنن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی گشتی فیدراسیۆنی شاخەوانی و هەڵچوونە وەرزشیەکان، لە بەشی "خێرایی" سێهەمین قۆناخی جامی جیهانی سەهوڵپێوی ساڵی 2023، بەڕیز موحسێن بەهەشتی راد مداڵی زێڕ و نیشانی پاڵەوانێتی و بەڕێز موحەمەد ڕەزای سەفدریانیش مەداڵی زێو و پلەی جێنشینی قارەمانی ئەو پێشبڕکێیانەیان دەستکەوت.
بەڕێز بەهەشتی راد بەهۆی بەدەستهێنانی نیشان و سەرپشکی باڵا لە سێ خولی ئەو پێشبڕکێیانە(مەداڵی زێڕی جامی جیهانی کووریای باشوور و سویس، مەداڵی زێوی فەڕنسە) بە گشتی پلەی یەکەمی بەشی "خێرایی" لە ڕیزبەندی جامی جیهانی 2023 بەدەست هێناوە و بەڕێز سەفدەریانیش پاش وەرزشوانێکی خەڵکی کووریای باشوور، نێوی چووەتە پلەی سێهەمی ئەو ڕیزبەندییە.
هەروەها خاتوو شەونمی ئەسەدی لە بەشی "خێرایی" سێهەمین قۆناخی جامی جیهانی پلەی بەنرخی شەشمی بەدەست هێناوە.
تێبينيێك بنێرە: