فووتساڵی ژنانی کافا/ سەرکەوتوویی پڕ گوڵی ئێران هەمبەر بە تاجیکستان

(0) / / ورزش / زایەڵە فووتساڵ ژنان کافکا تاجیکستان


Jan 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی ژنانی ئێران لە دووهەمین دیداری تورنۆمێنتی کافا هەمبەر بە تاجیکستان چوونە گۆڕەپانی کێبەرکێ و بە ئاکامی 16ـــ 0‌‌ سەرکەفتن و یارییەکەیان بردەوە.
دیداری تیپە نەتەوەییەکانی فووتساڵی ژنانی ئێران و تاجیکستان لە تورنۆمێنتی کافا ڕۆژی شەممە هەشتمی مانگی ڕێبەندان و کاتژمێر 12:30 بەکاتی تاران بەڕێوەچوو و شاگردەکانی خاتوو سلێمانی بە ئاکامی 16 ــ 0 بوون بە سەرکەوتووی یارییەکە.
شایانی ئاماژەیە خاتوو سارا شیربەیگی 6 گوڵ و نەستەرەن موقیمی، مەهسا کەماڵی، ئیلهام عەنافچە، و ماراڵ تورکمان هەرکامە و 2 گوڵ و فریشتە کەریمیش، لەم یارییەدا 3 گوڵیان تۆمار کردوون.
لە خولی 26ی یارییەکەدا ناوبژیوان کارتی سووری پیشان خاتوو زەینەبی کەریمی دا و بەم جۆرە ناوبراو لە یارییەکە وەلاوە نرا.
نزیکەی 50 هاندەری ئێرانی لە نزیکەوە سەیری یارییەکەیان کرد و هانی یاریزانە ئێرانییەکانیان دا.