ساڵی ڕابردوو٢٥٩ پێشلکاری بەرامبەر بە ٣٩٩ ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراوە / ٢٣یان ڕۆژنامەنووسانی ژنن

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕۆژنامەنووس کوردستان پێشێلکاری ژنان


Jan 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی، ساڵی ڕابردوو ٣٩٩ ڕۆژنامەنووس پێشێلکارییان بەرامبەر ئەنجامدراوە، کە ٢٣یان ڕۆژنامەنووسانی ژنن.
لە شاری هەولێر ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بۆ پاراستنی ماف و ئازادییەکان ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکاری دژ بە ڕۆژنامەنووسانی بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە ساڵی رابردوو-٢٠٢٢ لە هەرێمی کوردستان ٢٥٩ پێشلکاری بەرامبەر بە ٣٩٩ ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، لەناویاندا ٢٣ ڕۆژنامەنوونی ژنن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، ٤٣ حاڵەتی دەستگیریکردنی ڕۆژنامەنووس، ١١٣ حاڵەتی ڕێگریکردن لە کاتی ڕووماڵکردن بەرامبەر بە ١٨٥ ڕۆژنامەنووس و شکاندن و گرتنی کەلوپەلی ڕۆژنامەنووسان، ١٧ حاڵەتی هەڕەشەکردن بەرامبەر بە ٣١ ڕۆژنامەنووس تۆمارکراوە.
٢٥ حاڵەتی پێنەدانی زانیاری بەرامبەر بە ٢٥ ڕۆژنامەنووس، ٢ حاڵەتی هەڵکوتانە سەر ئۆفیسی دەزگاکان و ٧ حاڵەتی دۆسیەی دادگایکردن بەرامبەر بە هەشت ڕۆژنامەنووس تۆمارکراوە، هەروەها ٩ حاڵەتی هەڕەشەکردن لە ڕۆژنامەنووسان لە ساڵی رابردوو تۆمار کراوە، لەگەڵ ٥ حاڵەتی هاککردن و هێرشی ئەلیکترۆنی لە ماڵپەڕە هەواڵییەکان ڕوویداوە.
لە سەرەتای ساڵەوە هەریەک لە سەنتەری میترۆ، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی ئاماری پێشێلکارییەکانی سەر ڕۆژنامەنووسانیان بڵاوکردەوە و لە ژمارەی ئامارەکاندا جیاوازییەکی گەورە بەدی دەکرێت.