کەسانی خوار ١٨ ساڵی تێدابوو؛ هۆڵی بلیاردی شاری گۆیژە داخرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە بیلیارد شار گوێژ


Jan 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هۆڵی بلیاردی شاری گۆیژە بە هۆی ئەوەی کەسانی خوار ١٨ ساڵی تێدابوو داخرا.
قایمقامیەتی سلێمانی  ڕایگەیاند،  بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی کارکردن و رێگەدان بە سەردانکردنی کەسانی خوار ١٨ ساڵ، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵی بلیاردی شاری گۆیژەی لە نزیک گۆیژەسیتی لە گەڕەکی کازیوە داخست و رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکەی دەگرێتەبەر.
بەپێی مەرج و رێنماییەکان نابێت هیچ کافتریا یان هۆڵی بلیاردێک، رێگەبدات کەسانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ سەردانی بکەن یان کاری تێدا بکەن.
کامەران کەریم