هێرشى دژبە سروشت و ژینگە بوەستێنن

(0) / / کردستان / زایەڵە سروشت ژینگە کوردستان


Jan 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ لە ئێستادا دارستانەکان کەوتونەتە بەر هێرشى هەندێک لە هاووڵاتیان.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم ڕایگەیاند،   لە ئێستادا دارستانەکان کەوتونەتە بەر هێرشى هەندێک لە هاووڵاتیان ئەمە پرۆسەیەکى مەترسیدارە  دژ بە سروشت و ژینگە دەکرێت, پارێزگاریکردنیان ئەرکى هەمانە هەرچەندە مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان هەمیشە لە هەوڵ و ماندوبوندان بۆ ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران بەڵام زۆرن ئەو کەسانەى بێ گویدانە بەرپرسیاریەتى سروشت و ژینگە دەشێوێنن بۆ ئەو مەبەستە لە سنورى ماوەت هاووڵاتیەک دەستگیرکرا .
لە پێناو پاراست و پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەى کوردستان مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ماوەت دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ سنورى گوندى (قەرەبابە) توانیان هاووڵاتیەک دەستگیربکەن لەسەر دیاردەى داربڕین هاوکات دەست گیرا بەسەر (٩٠) دارى سروشتى بڕاودا.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
کامەران کەریم