گوژمەی پێویست بۆ 18 پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرج دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە خزمەتگوزاری کوردستان پۆژە ئابووری


Jan 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی  شارەوانی هەرێم ڕایگەیاند گوژمەی پێویست بۆ 18 پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرج دەكرێت.
وەزارەتی  شارەوانی لەڕاگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکرد، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانییەكان بە گوژمەی (872,894,750) دینار، ڕەزامەندی دا بە جێبەجێكردنی 18 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.پرۆژەكان لە بواری دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردن و ئاو و ئاوەڕۆن، جگە لەو پرۆژانە لە داهاتوودا پرۆژەی دیكەش ڕەزامەندیان لەسەر دەدرێت.
باسی لەوەشکردوە، ئەو 18 پرۆژەیە لە شارۆچكەكانی بنەسڵاوە، كەسنەزان، بەحركە، دارەتوو، قوشتەپە، شەمامك، خەبات، كانی قڕژاڵە، شەقڵاوە، دیبەگە و چەند شوێنێكی دیكەی سنووری پارێزگەی هەولێر جێبەجێ دەكرێن.  هاوكات ئێستا چەندین پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە لە قۆناغی جێبەجێكردندان و گوژمەی پێویستییان بۆ تەرخانكراوە.
کامەران کەریم