کاردانەوەی پڕتەشەری ڕێبەری حیزبی فەڕنسە سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئۆکراین

(0) / / ورزش / زایەڵە ئۆلۆمپیک ئۆکراین وەرزش


Jan 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرۆکی بزووتنەوەی وەتەن پەرەستانی فەڕنسە وڵامی هەڕەشەکانی ئۆکراینی داوەتەوە سەبارەت بە بایکۆتی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس، ئەگەر بێتو وەرزشوانە ڕووسیەکان بەشداری کەن.

پاش بڕیاردانی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیک(loc) لەسەر مافی بەشداریکردنی وەزشوانە ڕووسەکان لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی، ئەوا ئۆکراینیش باسی لە ئەگەری بایکۆتی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریسی کرد.

فلورییان فلیپۆ، سەرۆکی بزووتنەوەی وەتەنپەرەستانی فەڕەنسە لەمبارەوە دەڵێت: زێلێنسکی(سەرۆ کۆماری ئۆکراین) هەڕەشە دەکات ئەگەر بێتۆ پیش بە وەرزشوانانی ڕووس نەگیردرێت لەبەشداری پێشبڕکێیەکاندا ئەوا ئەویش ئۆڵۆمپیک بایکۆت دەکات! باشە کێشە نییە، وەرزشی جیهانی لەم دۆخەش ڕزگار دەبێت.

پێشتر ico بە پێی دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ئەگەری گەڕانەوەی وەرزشونانی ڕووس و بلاڕووسی بۆ پێشبڕکێیەکان ڕاگەیاندبوو.

وەرزشوانانی ڕووس و بلاڕووس پاش دەسپێکی شەڕێ ئۆکراین مافی بەشداری کردنی هەموو پێشبڕکێیە جیهانییەکانیان لەدەست دابوو.