جۆکۆڤیچ : گرینگترین سەرکەوتوویی پیشەیی خۆمم دەسکەوت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش جۆکۆڤیچ


Jan 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ نواک جۆکۆڤیچ ڕای خۆی لەبارەی پاڵەوانێتی پێشبڕکێیەکانی گرەندئسلیمی ئۆسترالیای 2023 دەربڕی.
نواک کۆڤیچ  یاری چارەنووس سازی گرەندسلیمی ئۆسترالیای بە ئاکام 3 ــ 6، 7ــ 6، 4 ــ 7، 7ــ 5، لە ئێستیفانووسی یوونانی بردەوە و شکستی پێهێنا و گەیشتە پلەی پاڵەوانێتی جیهان.
ئەو تێنیسۆرە 35 ساڵەی خەڵکی تەبەرێستان پاش بەدەستهێنانی بیست و دووهەمین پلەی پاڵەوانێتی گرەندئسلیم دەڵێت : ئەم تورنۆمێنتە دژوارترین تۆرنۆمێنتی ژیانی من بوو، ساڵی ڕابردوو نەمتوانی بەشداری کێبەرکێیەکان بکەم، کەوابوو دەبوایە ئەمساڵ باشترین یاری تێنیسی خۆم ئەنجام بدەم و پێشکەشی هاندەرانی بکەم و سوور دەزانم بەڕێز ڕاد لیڤێر(تێنیسۆری ئەفسانەیی 84 ساڵانی ئۆسترالیایی) لەسەر کورسیەکان دانیشتووە. من دەمەوێت لە هەموو چرکەساتەکانی ژیانم چێژ بەرم. تەنیا تیپەکەم و هاوڕێیەکانم دەزانن چ سەردەمانێکم تێپەڕاندووە و ئەمە ەورەترین و گرینگترین سەرکەوتنی دەورانی چالاکی و پیشەیی منە.