دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە دزییان لە چەند شوێنێك لە سیتەك كردبوو

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دزی کۆمەڵایەتی پۆلیس تاوان


Jan 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،  مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دزییان لەنزیكەی 30 شوێن لە سنورى سیتەك كردبوو .

دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لە سنوری سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای چاودێریكردن توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرابەسەر چەند پارچەچەكێك و بڕێك پارەو كەل و پەلی دزراودا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتباران بووە .

لەئێستادا تۆمەتباران( م،أ،أ لەدایكبووی 1996 و س،ل،ح لەدایكبووی 1971) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

لێرەوە داوا لە هاوڵاتیانی ئەو سنورە دەكەین كە دزییان لێكراوە و كەلوپەلەكانی خۆیان دەناسنەوە سەردانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بكەن بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا .

کامەران کەریم