بزانە چ ناوچەیەك مەترسی لەسەرە؛ لە بارەی دروستبونی لافاوەوە، هۆشداری دەدرێت
(0) /
زایەڵە - ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، لەماوەكانی داھاتوودا تا كاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ كەشوھەوا زیاتر ناجێگیر ئەبێت بەتایبەت لەناوچەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و ناوچەكانی خۆرھەڵاتی پارێزگای سلێمانی ئەگەر ھەیە ھەورە تریشقەی بەھێز و تاوە تەرزە و باو بارانی بە خوڕ چالاكببێت كە ئەمەش ئەبێتە ھۆی دروستبوونی لافاو و ھۆشداری ئەدەین بە دانیشتوانی ئەم ناوچانە كە نزیك ناوچە نزم و رێرەوەكانی رۆشتنی ئاو نەبنەوە.
وتیشی، لەناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و سەنتەری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرینیش ئەگەری بارانی بەخوڕ و ھەورەتریشقە ئەبێت بەڵام بەرێژەیەكی كەمتر ، لەناوچەكانی دیكەی ھەرێمدا بارانبارینی پچر پچر و مامناوەند بەردەوامی ئەبێت و رێژەی بارانەكە بەگشتی لەم مەودایەدا لەناوچەكانی گەرمیان و ھەڵەبجە و خۆرھەڵاتی سلێمانی زۆر دەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: