بەهۆی کەشوهەواوە لەپارێزگایەکی هەرێم دەوامی خوێندنگاکان ڕاگیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە کەشوهەوا


Jan 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید ڕایگه‌یاند: بەهۆی نالەباری رەوشی كەشو هەواوە بڕیارماندا بە ڕاگرتنی دەوامی دوانیوەڕۆی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید بڵاویكردەوە، ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەو باخچەی منداڵان و دایبابانی خۆشەویستی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەین لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایامان بەهۆی نالەباری کەشوهەوا لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە بڕیارماندا بە ڕاگرتنی دەوامی دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 31 / 1 /2023 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.

ئاماژەشیان بەوەكرد، بۆ رۆژانی داهاتوو بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بارودۆخی کەش و هەوا بڕیار لەسەر ڕاگرتنی دەوام دەدەین.

کامەران کەریم