هەڕەشە لە ناوەندکارێکی فەڕەنسەیی پاش لەئامێزگرتنی هێرشبەرێکی ڕووسی

(0) / / ورزش / زایەڵە فەڕەنسە وەرزش


Jan 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ناوەندکارێکی تیپی مارسی فەڕنسە پاش لە ئامێزگرتنی هێرشبەرێکی خەڵکی ڕووسیە و یاریزانی تیپی مۆناکۆ، لەلایەن هاووڵاتییەکانیەوە هەڕەشەی لێکرا  بەر ڕەخنەیان کەوت.
بە گوێرەی هەواڵی سپۆرت ئێکسپرێس زۆربەی لە میدیاکان و هەوادارە ئوکراینییەکان هەڕەشەیان لە ڕۆسلان مالینوفسکی ناوەنکاری تیپی مارسی فەڕنسە کردووە لەبەر ئەوەی لەگەڵ ئەلێکساندێر گولووین هێرشبەری ڕووس دەستیان داوە و یەکتریان لە ئامێز گرتووە.
دیداری تیپەکانی مارس و مۆناکۆ لە لیگی دەستە یەکی تۆپی پێ فەڕنسە بە ئاکامی 1 ــ 1 کۆتایی پێهات، پاش تەواو بوونی یارییەکە مالینوفسکی و گولووین پێکەوە دەستیان دا و یەکتریان لە ئامێز گرت و کامێراکانیش ئەو دیمەنەیان تۆمار و بڵاو کردەوە کە کاردانەوەی توند و تیژی میدیا و هەوادارە ئۆکراینییەکانی بەدواوە بوو.
هەوادارانی ئۆکراینی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بە توند و تێژی ڕەخنەیان لە ڕۆسلان گرتووە و تەنانەت هەنێکیشیان هەڕەشەیان لێ کردووە.
ناوبراو زیاتر لە 50 یاری بۆ تیپی نەتەوەیی ئۆکراین ئەنجام داوە ئەو ناوەنکارە ئۆکراینیە پێشتر بۆ تیپی ئاتالانتای ئیتالیا یاری کردووە و لەوێشدا یەکێک لە هاوتیپییەکانی بە نێو ئالێسکی میرانچوک خەڵکی ڕووسیە بوو.