تاران میوانداری لە یاریزانانی بەدمینتۆنی 26 وڵاتی جیهان دەکات
(0) /
زایەڵە ـــ سی ویەکەمین خولی پێشبڕکێیەکانی بەدمینتۆنی نێونەتەوەیی فەجر ڕۆژی سێشەمە 11ی مانگی ڕێبەندان لەشاری تاران دەستپێدەکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی بەدمینتۆن، ڕۆژێک پێش لە دەسپێکی فەرمی پێشبڕکێیەکان و لە ڕۆژی دووشەمەدا وەرزشوانانی 19 وڵات ڕوێشتن بۆ شاری تاران.
یاریزانانی وڵاتەکانی کەنەدا، هێند، چین، بەڕازیل، فیلیپین، نێپاڵ، ئەندۆنێزیا، قەزاقێستان، سەنگاپوور، پورتێگال، ئۆردۆن، پێروو، مالێزیا، تورکیا، قیێتنام، سیریلانکا و عێراق ئێستاکە لە تارانن و لەشوێنی دیاریکراوی خۆیاندا جێگیر بووگن.
بڕیار وایە یاریزانی وڵاتەکانی ماڵت، بۆلغارێستان، سلۆڤالیا، دانمارک، پولەند و لەهێستان ڕۆژی سێشەمە واتا ئەمڕۆ بەرەو ئێران و شاری تاران بەڕێکەون.
بەیانی ئەمڕۆ یاریزانەکان لە کاتژمێرێکی دیاریکراودا و بە پێی ڕاهێنەرەکان لە هۆڵی ئەفراسیابیدا ئامادە بوون و دەنێو زەوینی سەرەکی پێشبڕکێیەکان سەرقاڵی ڕاهاتنن
یارییەکان ڕۆژی سێشەمە 11ی ڕێبەندان کاتژمێری 10ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەکات و ڕێوڕەسمی دەسپێکانەش بە ئامادەبوونی وەزیری وەرزش و لاوان بەڕێز حەمیدی سەجادی کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.
تێبينيێك بنێرە: