نوورنیووز بڵاوی کردەوە: "بەشداریی دژەشۆڕشی کوردی لە هێرشە درۆنییەکەی ئیسفەهان"

(0) / / ایران / زایەڵە دژەشۆڕش ئیسفەهان ئێران


Feb 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – مالپەڕی هەواڵی "نوورنیووز" سەر بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە ڕاپۆرتێکی تایبەت بڵاوی کردەوە کە جیهازاتی بەکارهاتوو لە هێرش بۆ سەر کارگەیێکی وەزارەتی بەرگریی لە ئیسفەهان پاش گواستنەوە لە لایەن گرووپە کوردییە دژەشۆڕشەکان، لە کارگەیێکی پێشکەوتوو و لەلایەن کەسانی ڕاهێنراو، مۆنتاژ و بەکارهێنراون.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی بە دەستی نوورنیووز گەیشتوون، پارچەکانی ئەو درۆنانەی لە کاری تێکدەرانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دژی کارگەی وەزارەتی بەرگریی ئیسفەهان بەکارهێنرابوون لەگەڵ تەقەمەنی، بە بەشداریی و ڕێنیشاندەریی گرووپەدژەشۆڕشەکانی کوردی کە لە هەرێمی کوردستان گیرساوەنەتەوە، هێنراونەتە ئێران.
لە درێژەدا هاتووە: بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم گرووپانە لەسەر ڕاسپاردەی ناوەندی ئەمنیی بیانی پاش وەرگرتنی پارچەکانی درۆنەکان و تەقەمەنی، ئەوانەیان لە ڕێگایێکی سەخت و دژوار لە باکووری ڕۆژئاوا هێناوەتە خاکی وڵاتەوە و ڕادەستی دەستوپێوەندی دەزگا لە یەکێک لە شارە سنوورییەکان کرا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە؛ پارچەکان و تەقەمەنی لە کارگەیێکی پێشکەوتوو و لە لایەن کەسانی ڕاهێنراو، مۆنتاژ و لە هێرشی تێکدەرانە دژی کارگەی وەزارەت بەرگریی لە ئیسفەهان بەکارهێنراون.
لە درێژەدا ئاماژە بەوە دراوە؛ لە گەلاوێژی ئەمساڵیش گرووپێکی تیرۆریستی دژەشۆڕشی کوردی کە لەلایەن ڕێکخراوی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە لە دامەزراوەی پیشەسازیی ئیسفەهان ڕێکخرابوون، لەلایەن وەزارتی ئیتڵاعاتەوە دەستگیرکران. کەسانی دەستگیرکراو کە بۆ کاری تێکدەرانە لە لایەن دەستوپێوەندەکانی مۆساد لە یەکێک لە وڵاتانی بیانی ڕاهێنرابوون، بە گواستنەوەی جیهازات و تەقەمەنی زۆر پێشکەوتوو لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران، پلانی تەقاندنەوەی دامەزراوەی گرنیگیان لە ئیسفەهان هەبوو.
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: پێویستیی پێش گرتن کە کاری تێکدەرانە و دژەئەمنیی گرووپەکانی دژەشۆڕشی کوردی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق گیرساونەتەوە، چەندین جار بە حکوومەتی ئەم وڵاتە ڕاگەیێندراوە، بەردەوامیی چالاکیی تیرۆریستیی ئەم گرووپانە دژی کۆماری ئیسلامی دەرخەری ئەم ڕاستییەیە کە حکومەتی عێراق هێشتاکە نەیتوانیوە بە ئاڕاستەی بەرپرسیارێتی یاسایی خۆی لەم پرسە هەنگاو بنێت.