تاكەی باران دەبارێت؟ كەش و هەوا سارد دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشوهەوا سارد هەرێمی کوردستان ئاراس جەباری


Feb 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – " بەخێرای ٢٠ تا ٥٠ كم/س لە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژھەڵاتەوە ، پلەكانی گەرما ٢ تا ٣ پلە نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت."
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، سبەی پێنجشەمە  لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و زیادبوونی كاریگەری بارستە ھەوای سارد ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە درێژای كات ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند و ھەندێك كات لێزمە باران و ھەورە تریشقە و زیادبوونی رێژەی بەفر بارین لەناوچە شاخاویەكاندا ، لەكاتەكانی بەرەبەیانەوە تا كاتی ئێوارە خێرای با زۆربەی كاتەكان مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز چالاكەبێت .
وتیشی، بەخێرای ٢٠ تا ٥٠ كم/س لە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژھەڵاتەوە ، پلەكانی گەرما ٢ تا ٣ پلە نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت و بەفر بارین لەناوچە شاخاویەكاندا زیاتر دائەبەزێت بۆ بەرزایەكانی ١٠٠٠ مەتر زیاتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەتایبەت لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا .
ئاماژەی بەوەشكرد،پێش نیوەرۆی دوو سبەی ھەینی ٣-٢-٢٠٢٣ كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر تەواوی ناوچەكان كۆتای پێدێت و بەڵام كەش سارد ئەبێت و پلەكانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە.
کامەران کەریم