ئەحمەد حاجی ڕەشید: هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هاوکات لەگەڵ هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا  بەئەنجام بگەیەنرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئەحمەد حاجی ڕەشید هەڵبژاردن هەرێمی کوردستان عێراق


Feb 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەحمەد حاجی ڕەشید داوای کرد هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هاوکات لەگەڵ هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا  بەئەنجام بگەیەنرێت.
ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی پێشوی پەرلەمانی  عێراق بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، لای هەموان ئاشکرایە کە سیستەمی بەڕێوەبردن دیاری دەکات کە هەر وڵات و مەملەکەتێک چەند گرنگی بە تاکی هاوڵاتی دەدات و بەشداری پێدەکات لە بڕیاردان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا ،هەربۆیە لەدەوڵەتە شمولیەکان دا هاوڵاتی نابێتە سەنتەرو ڕۆڵێکی ئەوتۆی نییە ، بەڵام لەو وڵاتانەی کە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات ناناوەندییە (لامرکەزیە) هاوڵاتی دەبێتە سەنتەرو  ڕۆلی کاریگەری هەیە لە بڕیاردان ، لەدوای روخانی ڕژێمی پێشوو و کۆتا هاتنی سیستەمی تاک حیزبی و پەیرەو کردنی سیستەمی فیدڕاڵی و جێگیرکردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی ناناوەندی (لامرکزی ئیداری) دۆخێکی تازە هاتە کایەوەو حکومەتە نێوخۆیەکان دەست بەکار بوون و یاسای نوێ و هەمواری چەند بارە بۆ گەشەکردنی ئەو سیستەمە تازە هاتنە بوون .
وتیشی،  بەداخە لەمەشدا هەرلەدواوە بوین بەوەی دوای (۲٠٠۸) یاسا دەرچوو بۆ ئەنجومەنەکانی پارێزگاکانی هەرێم و یاساکەش شمولی خولی یەکەمی نەدەکرد و لەوەش خراپتر پرۆسەی هەلبژاردن ناوبەناو دوادەخراو ئەوەتا لە ساڵی ٢٠٠٥ کەیەکەم هەڵبژاردن بوو بۆ  ئەنجومەنی پارێزگاکان تائێستا کە ٢٠٢٣ دەکاتە (١٨) ساڵ تەنها دوو هەلبژاردن کراوە  بۆ  (٤) خول و نیوی ئەنجومەنەکان ئێستەش تەنها باس لە هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت ، هەربۆیە لەم بانگەوازەدا بۆ هێزە سیاسیەکان و جەماوەر داواکارم کە هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش هاوکات لەگەڵ هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا  بەئەنجام بگەیەنرێت باچیتر ئەوسیستەی کە بوەتە بابەتێکی دەستوری فەرامۆش نەکرێت پارێزگاکانیش بەئەرکی خۆیان هەستن و بەشداری هاوڵاتیان بە کرداری جێبەجێ بکرێت .
کامەران کەریم