ماڵئاوایی کەیروش لە تیپی نەتەوەیی ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە کەیرۆش ئێران


Feb 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ کارلۆس کەیروش کەوا پاش خولێکی درێژخایەنی 8 ساڵە و دیسان بە مەبەستی ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی قەتر گەڕایەوە سەر کورسییەکانی ئێران، ئێستا بە پێچەوانەی ئەو هەواڵانەی کە دەگوترا تا کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا لەگەڵ ئەو تیپە وەکوو ڕاهێنەر دەمێنێتەوە، ناوبراو بە پێی بڵاوکردنەوەی پۆستێکی ئینستاگرامی ماڵئاوایی لە تیپی نەتەوەیی ئێران کردووە.
کەیروش بە پێی بڵاو کردنەوەی  وێنەیەک کە پاش سەرکەفتن هەمبەر بە تیپی وێڵز و دەربڕینی هەستی شایی و خۆشی یاریزانەکان لە جامی جیهانیدا تۆمار کرابوو، هەم بەزمانی فارسی و هەمیش بە زمانی ئنگلیزی نووسیوویە: کاتێ سەفەرێکی نوێ دەسپێدەکەم ئەوەی بیرەوەری بێ هەڵیاندەگرم و بە شانازییەوە یادیان لێ دەکەم پێم خۆشە سوپاس و پێزانینی خوم ئاراستەی هەموو یاریزانە هەرە باشەکانی تیپی نەتەوەیی ئێران بکەم، هەروەها سوپاس و دەسخۆشی خۆم ئاراستەی هەموو کاربەدەستانی وەفاداری ئێرانی و سەرجەم ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێ و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کەوا پاڵپشتی من و (میراتی تیپی نەتەوەیی) منیان کردوون. سوپاس و دەسخۆشی هەموو هەوادارانیش دەکەم بۆ پشتگیری و هاندانی هەمیشەییان لەماوەی ئەم چەندین ساڵانەدا. بەهیوای داهاتوویەکی ڕوون بۆ هەمووان.