کایل ئسماین قارەمانی خلیسکانی جیهان لە تەمەنی 31 ساڵاندا کۆچی دوایی کرد

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کایل ئسماین


Feb 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بە پێی ڕاگەیاندنی هاوڕێیە نزیکەکانی کایل ئسماین قارەمانی جیهانی وەرزشی خلیسکان، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە وڵاتی ژاپۆن ناوبراو ژێر هەرەس کەوتووە و گیانی لەدەست داوە.
ئەو وەرزشوانە ئەمریکییە بە مەبەستی پەرەپێدان بە وەرزشە زستانییەکان و پاش تەشەنە سەندنەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا ڕوێشتبوو بۆ وڵاتی ژاپۆن.
سەرچاوە فەرمییەکان ڕایانگەیاند کەسێکیتریش کە خەڵکی وڵاتی ئۆتریشە و وەکوو هاوڕێ لەگەڵی ناوبراودا بووە ئەوا ئەویش گیانی لەدەست داوە بەڵام دوو هاوڕێ دیکەیان بەساغی لەو کارەساتە دەرچوون. پۆلیس لەمەزیاتر هیچ زانیارییەکی دیکەی بڵاو نەکردۆتەوە و کەس لە چۆناوچۆنی کارەساتەکە ئاگادار نییە.
لەهەرحاڵ دووکەس لە هاوڕێیە نزیکەکانی ئسماین پاڵەوانی خلیسکانی جیهان و ئێسنۆبۆردی ئازاد plsی ساڵی 2015 دانیان بەو ڕاستییەدا ناوە کە ناوبراو ژێر هەرەس کەوتووە و لە تەمەنی 31 ساڵاندا گیانی لەدەست داوە.