
بانكى هه‌رێم له سلێمانى بڕیارێكى گرنگ له‌باره‌ى دۆلاره‌وه ده‌رده‌كات
(0) /
زایەڵە - به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانكى هه‌رێم له‌سلێمانى له نوسراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سبه‌ینێوه حەواڵەکردنی دۆلار ڕاده‌گیرێت.
ماكوان جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانكى هه‌رێم له‌سلێمانى له نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ى كۆمپانیاكانى ئاڵوگۆڕى دراوى ناوشارى سلێمانى‌و ده‌وروبه‌رى كردوه ئاماژه بهڕێنماییهكى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى كراوه‌و تێیدا هاتوه، "ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و مۆڵه‌تى ئاڵوگۆڕى دراوانه‌ى كه به‌گوێره‌ى ڕێنمایی ئاماژه بۆكراوى سه‌ره‌وه دراوه به‌كۆمپانیاكان ته‌نها بۆ ئاڵوگۆڕى دراوه نه‌ك حه‌واڵه‌كردنى دراو.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئه‌وكاره بكات، به‌رپرسیار ده‌بێت، چونكه پێشتر بهڵێننامهتان پڕكردۆته‌وه كه ته‌نها ئاڵوگۆڕى دراو بكه‌ن.
نوسراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانكى هه‌رێم له‌سلێمانى به‌واتاى ئه‌وه‌دێت، به‌فەرمی حەواڵەکردنی دۆلار دەوەستێو چاودێرانیش پێیانوایه، ئەمەش به‌واتاى ئه‌وه‌دێت، عێراق بەداواکاریەکەی ئەمریکا ڕازی بوە، چونکە لەڕێگەی حەواڵە دۆلارێکی زۆر بۆ ئێران‌و تورکیا ڕۆیشتوه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: