كچە كوردەكەی هەڵبژاردەی عێراق سوپەر هاتریكێكی دیكەی بۆ یانەی هیلالی سعوودی تۆمار كرد

(0) / / زنان / زایەڵە ژنان وەرزش هیلالی سعوودی


Feb 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

كچە كوردەكەی هەڵبژاردەی عێراق سوپەر هاتریكێكی دیكەی بۆ یانەی هیلالی سعوودی تۆمار كردزایەڵە - لەمیانەی یارییەكانی خولی سعوودیە بۆ ئاستی كچان لە یارییەكی دیكەی یانەی هیلالی سعوودی كە شۆخان نورەدین كچە كوردەكەی هەڵبژاردەی عێراق یاری بۆ دەكات بردنەوەیەكی گەورەی تۆمار كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی یاریگاسپۆرت، لەم یارییەدا كە بەرامبەر یانەی سەما بوو شۆخان توانی سەركردایەتی تیپەكەی بكات بۆ بردنەوەیەكی گەورە بە ئەنجامی 18-0 لە یانەی سەما و لەم یارییەش شۆخان توانی سوپەرهاتریك تۆمار بكات و چەندین ئاسیستیش بە هاوڕێیانی بدات، بەمەش شۆخان كۆی گۆڵەكانی لە خولی سعوودییە بۆ 41 گۆڵ بەرز كردەوە و بەجیاوازییەكی زۆر پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەی داگیر كردوە.
جێی ئاماژەیە، حگە لە شۆخان یاریزان دێرین مەحموودیش لە هەمان یانە یاری دەكات و ئەویش ئاستێكی بەرزی لەو یارییە پێشكەش كرد و ئێستاش یانەی هیلاتل بە جیاوازی یەك خاڵ لەگەڵ نەسر دووەمی ڕیزبەندی خولەكەی گرتوە.