زایەڵە - كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی فیدڕاڵ قسه‌مان کردووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی ڕابردوو ڕۆیشت و له‌مانگی 11 ی ساڵی پاره‌وه واڕیککه‌وتووین که پاره‌که‌یان بده‌ینێ.به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش ئه‌وان هه‌ڵده‌ستن به‌و پابه‌ندبوونانه‌ی له‌سه‌رشانیانه به‌رامبه‌ر ئێمه.
وتیشی، كە پێشتر له خه‌رجیه‌کانی داگرتن و بارکردن و گواستنه‌وه‌ی خۆراک بووه له‌وه‌دا خه‌رج کراوه له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌کانی تر. پێشتر دا‌واشیان کردووه نه‌دراوه، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا ڕێککه‌وتین له‌گه‌ڵیاندا که پاره‌که‌یان بده‌ینه‌وه.
هاووڵاتیانی عێراقی بۆ هەر ئەندامێکی خێزانەکەیان بڕی 750 دینار دەدەن بە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک کە دواتر دەگەڕێندرێتەوە بۆ حکومەت.
بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێن لە ساڵی 2004وە تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ بڕێک لەم پارانەی نەگەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی عێراق و بەمەش 118,207,463,000 دینار لای حکومەتی هەرێم کەڵەکە بووە.
کامەران کەریم