سە‌رۆكی پە‌رلە‌مانی عێراق: بە‌ھای دینار دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ دۆخی ئاسایی

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆلار حەلبووسی


Feb 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە تویتێکدا دەڵێت، ئەمە یەکەمجار نییە نرخى دراو گۆڕانکاریی بەسەردا بێت و هەنگاوەکانى بانکى ناوەندیش لەگەڵ داواکارییە نێودەوڵەتییەکان یەکدەکرێتەوە بۆ رێگریکردن لە بردنەدەرەوەى دۆلار و دراوى قورس بۆ دەرەوەى عێراق.

دەشڵێت، پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات و هەمو ئاماژە ئابورییەکانى عێراق ئەرێنین و جەختیش دەکاتەوە کە بەهاى دینار دەگەڕێتەوە بۆ دۆخى ئاسایی خۆى ئەویش لەڕێى هەنگاوەکانى حکومەت بە رێگریکردن لە بردنە دەرەوە دۆلار و پارێزگارى لە سەقامگیرى ئابورى وڵاتەکە.

کامەران کەریم