خۆپیشاندان لە سەیدسادق دەستی پێکرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سەید سادق


Feb 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوای ئەوەی دوێنێ شەممە لە سەیدسادق دەست بە دابەشكردنی نەوتە بێ بەرانبەرەكەی بەغدا كرا، ئەمڕۆ بەهۆی كەمی دابەشكردنەكە خۆپیشاندان دەستیپێكردو هاوڵاتیانی ئەو قەزایە هۆشداری دەدەن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لە هاوڵاتیانی قەزاكە بەهۆی كەمی لە دابەشكردنی نەوت   نارەزای دەردەبڕن و لە سەراوی سوبحان ئاغا ڕێگری لەتەنكەرەكان دەكەن بێتە ناو شارەكەوەو هاتوچۆیان ڕاگرتووە.
جێگەی باسە، دوێنێ شەممە، سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند، لەو دوو ملیۆن لیتر نەوتەی كە حكومەتی عێراق بێ بەرامبەر بۆ پارێزگای سلێمانی ناردی، بەشێكی كەمی نەوتەكە دابەشدەكرێت.
کامەران کەریم