تەرمی  ئەیوب دۆزرایەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە پۆلیس تەرم تاوان


Feb 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دۆزینەوەی تەرمی مێرمنداڵێکی راگەیاند و دەڵێت، لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەکەی دەستیپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، تەرمی منداڵە ونبووەکەی هەولێرە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کاژێرێک لەمەوبەر تەرمی مێرمنداڵێکیان لە سنووری ناحیەی کەسنەزان دۆزییەوە. هێزکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە تاوەکو بگەنە شوناسنامەی تەرمە دۆزراوەکە.
هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوەشکرد، باوکی ئەیوب وتوویەتی کە ئەو تەرمە کوڕەکەیەتی، بەڵام ئەوان بۆ دڵنیابوونەوە لەوە، تەرمەکەیان رەوانەی دادپزیشکی هەولێر کردووە بۆئەوەی توێکاری بۆ بکرێت.
کامەران کەریم