زایەڵە - ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ڕایگەیاند،لە چوارچێوەی سیاسەتی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆبەدامەزراوەییکردنی ژێرخانی فەرمانگەکانی حکومەت وەک وەزارەتی دارایی هەنگاوی باشمان ناوە و لەسەرەتای ئەم کابینەیەوە توانیومانە بەشێک لەکاروباری فەرمانگەکانی وەزارەت بەئەلکترۆنی بکەین و پرۆسەکەش بەردەوامە.
وەزیری دارایی هیوای خواست بەزووترین کات بتوانن تەواوی سیستەمی بانکی لەهەرێمی کوردستان بەدیجیتاڵی بکەن و ئاماژەی بەوەش کرد،هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆئەوەی لەداهاتودا موچە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دابەشبکەین، بۆئەو مەبەستەش هاوشێوەی هەولێر بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی سەرقاڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەدیجیتاڵ کردنی سیستەمی بانکەکان و دابەشکردنی مووچەن بەشێوەی ئەلکترۆنی، وەکو هەنگاوی یەکەمیش لەموچەی خانەنشینانەوە دەست پێ دەکەین و دواتر فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی تریش دەگرێتەوە.
کامەران کەریم