بوومەلەرزەکەی تورکیا؛ لە 10 پارێزگادا 76 کەس گیانیان لەدەستداوە و 440 کەسیش بریندارن

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا بوومەلەرزە باکوور هەرێم


Feb 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە 10 پارێزگای ئەو وڵاتە ، 76 کەس گیانیان لەدەستداوە و 440 کەسی دیکەش بریندارن.
 بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 06-02-2023 بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر تورکیای هەژاند و لە هەرێمی کوردستانی عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە هەستی پێکرا.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا لە 10 پارێزگای تورکیا 76 کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە، چەندین کەسیش لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا ماون.
.بوومەلەرزەکە لە سووریاش زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تائێستا 99 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 330 کەسیش بریندارن.