​٢ تۆمەتباری دزینی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی ئۆتۆمبێل


Feb 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند؛ هێزەکانمان (٢) تۆمەتباری دزینی ئۆتۆمبێلیان دەستگیرکرد .
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاریمان بەدەستگەیشت ، شەوی ٣٠ / ٣١ /۱/ ٢٠٢٣ لە یەکێک گەڕەکەکانی شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا دەبڵ تابلۆێ سلێمانی دزراوە  خاوەنەکەی داوای یاسای تۆمارکردوە. دەستبەجێ بەبڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە .
تیمە تایبەتەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاسپێردران بۆ دۆزینەوەی دزەکان و ئەو گروپەی ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە .دوای بەدەستهێنانی  زانیاری وردو تەواو لەسەر ئەو تۆمەتبارانەو ناسنامەو شوێنی دانیشتن و چۆنێتی ئەنجامدانی تاوانەکانیان ، لەئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لەبەرواری (١ /٢ /٢٠٢٣)لە بازگەی بانیمەقان (٢) تۆمەتباری گروپەکە بەناوەکانی (س ، س ، ص) و(ح ، ئ  ، ع )  دانیشتوی پارێزگای کەرکوک لەلایەن هێزەکانی ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە دەستگیرکران و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەشدا گیرا .
بەماددەی (٤٤٤ ) پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپکرد ، تۆمەتبارەکان ئاماژەیان بەوەدا چەندین تاوانی دیکەی لەم جۆرەیان ئەنجامداوەو پاشان ئۆتۆمبێلەکانیان لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بەبێ ژمارە و بێسەرەتا (علوج ) بەهاوڵاتیان فرۆشتوەو ساغیان کردۆتەوە .
کامەران کەریم